پزیشکانی بەریتانی: خەنە و بۆیەی قژ هەستەوەری پێست دروست دەکەن
رووداو-ئاژانسهكان
کۆمەڵەی بەریتانی نەخۆشییەکانی پێست رایدەگەیێنێت بەکار هێنانی خەنە و بۆیەی قژ بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە هەستهوهریی پێست و نەخۆشی ئیکزیما.
لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی بەریتانی نەخۆشییەکانی پێست لە شاری مانچستەر؛ پزیشکانی بەریتانی ئەوەیان راگەیاند خەنە و ئەو جۆرە بۆیانەی بۆ قژ بەکار دێن کە ماددەی "پارا فینایل ئینیدیامین" ناسراو بە PPDیان تێدایە، دەبێتە هۆی دروستبوونی چەند جۆرێک لە هەستیاری پێست و بۆی هەیە کارلێکی هەستیاری لە بەشەکانی دیکەی جەستەش دروست بکات.
پرۆفیسۆر رەیمۆند ئەگویس دەڵێت ئەو ماددەیە لە زۆربەی جۆرەکانی بۆیە و تاتوو هەیە، هەروەک ئێستا لە دروستکردنی جلوبەرگیش بەکاردێت و توانایەکی زۆری هەیە بۆ دروستکردنی کارلێکی هەستهوهری، تەنانەت لەو کەسانەش کە هیچ نەخۆشییەکی هەستهوهرییان نەبووە.
کۆمەڵەکە ئەوەشی راگەیاند ئەو ماددەیە وەکو هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکانی پێست لە گەنجاندا دەستنیشانکرا.