جیقنەی باڵندە بۆ شاردنەوەی نیشانەکانی پیری

رووداو - cnn

ژنان ئامادەن هەر دەرمانێک بەکاربێنن بۆ شاردنەوەی تەمەن و نیشانەکانی پیری لە رووخساریاندا، بەڵام ئەگەر ئەم دەرمانە لە جیقنەی باڵندە دروستکرابێ و پێتان بگوترێ کە کاریگەری لە (بۆتکس) باشترە چی دەکەن؟

لە تۆکیۆیی پایتەختی ژاپۆن ماسکێکی گرانبەها دروستدەکرێ و تەنها کێشەکەی ئەوەیە، کە لە جیقنەی باڵندە دروستکراوە. ئەم ماسکە زۆر جاران بە "ماسکی غیشا" یا خود "ماسکی عەندەلیب" ناسراوە، بەهۆی ئەوەی کە زۆربەی هەرە زۆری پێکهاتەی ئەم ماسکە لە جیقنەی باڵندە دروستکراوە.

دەگوترێ کە ئەم ماسکە هێزی بەرگری پیربوونیشی هەیە و بۆ زیپکەی "حەب شەباب"یش دەرمانە.

لەو کەسە ناودارانەی کە ئەم ماسکەیان بە کارهێناوە، ڤیکتوریا بێکام، خێزانی یاریزانی بە ناوبانگی بەریتانی دیفید بێکام-ە و دەگوترێت تۆم کرۆزیش ئارەزووی ئەم ماسکە دەکات، بەڵام دەبێت بۆنی چۆن بێ!