مایەسیری لەماوەی دووگیانی زیاددەکات


رووداو- پزیشکی تۆ

بەرپرسی بەشی نەشتەرگەری گشتی لەنێو نەخۆشخانەی CMC لە هەولێر رایدەگەیێنێت مایەسیری گرفتێكی بەربڵاوە و لەنێو خانمان لەکاتی دووگیانی زۆرتر دەبێت. چونکە لەمکاتەدا خانمان پەستانی نێو سکیان زۆرترە.

د. هەرمان سابر نانەکەلی، بەرپرسی بەشی نەشتەرگەری گشتی لەنێو نەخۆشخانەی CMC لە هەولێر کە هاوکات پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتییە دەڵێت مایەسیری لەگەڵ سەرهەڵدانیدا پێویستە سەردانی پزیشك بکرێت و بریار لەبارەی شێوازی چارەسەرەکەی بدرێت، کە تەنیا بە دەرمان یان چارەسەرەکەی نەشتەرگەری دەوێت. 

پسپۆڕەکەی نەشتەرگەری گشتی لە هەولێر روونیدەکاتەوە قەڵەوی هۆکارێكی دیکەی قەبزییە، چونکە تێیدا کەسەکان بەهۆی قەبزی پەستانی نێو سکیان زیاددەکات و تووشی گرفتەکە دەبن. 

مایەسیری بریتییە لە هەڵئاوسانی بۆرییەكانی خوێن لە كۆتایی ریخۆڵە ئەستوورە و رێكەدا، ئەم بەشە بە بەشێكی دەوڵەمەند بە بۆری خوێن دە‌ناسرێت، ئەو بۆرییانەش پاڵپشتی ماسولكەكان دەكەن، ئەوەش بە مەبەستی داخستن و كردنەوەی كۆم.