ئۆرۆگوای.. رۆژانە 2 خانم بە شێرپەنجەی مەمک دەمرن

رووداو-هه‌ولێر

 

بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەموو رۆژێک لە ئۆرۆگوای 2 خانم بە شێرپەنجەی مەمک دەمرن، ئەمەش ئۆرۆگوای کردۆتە یەکێک لەو وڵاتانەی ئەمریکای لاتینی کە تێیدا شێرپەنجەی مەمک نەخۆشییەکی کوشندەیە و ساڵانە 1800 کەس تووشی دەبن. 

ئامارەکانی رێکخراوە جیهانییەکە دەریدەخەن رۆژانە نزیکەی 5 كه‌س له‌ ئۆرۆگوای وەک تووشبووی شێرپەنجەی مەمک دەستنیشاندەکرێن و 1%ی حاڵەتەکان لەنێو پیاوانن. 

شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجەی خانمانە و دەتوانرێت بە پشکنینی پێشوەختە زوو دەستنیشانبکرێت، کە ئەمەش چارەسەری نەخۆشییەکە ئاساندەکات.