تۆڕی میدیایی رووداو لە ساڵی سێیەمدا پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ رادەگەیێنێت

رووداو- هەولێر 

تۆڕی میدیایی رووداو لە ساڵی سێیەمدا پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ رادەگەیێنێت و هاونیشتمانییان دەتوانن لە ئێستاوە لەڕێگەی پۆرتاڵی رووداو ناویان لە پرۆژەکە تۆماربکەن. 

دوای ئەوەی لە ساڵی یەکەم و دووەمیدا بەکۆی گشتی نزیکەی 13 هەزار کەس بەشداری ئەنتیتۆباکۆیان کرد و وازیان لە جگەرەکێشان هێنا، ئەمرۆ تۆڕی میدیایی رووداو لە ساڵی سێیەمدا پرۆژەکە رادەگەیێنێتەوە.

ئەنتیتۆباکۆ پرۆژەیەکی تۆڕی میدیایی رووداوە و کە لەلایەن دێسکی تەندروستی سەرپەرشتی دەکرێت، ئامانج لێی بەشداریکردنی هاونیشتمانییانە و تێیدا ناویان تۆماردەکەن بۆ وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلە کێشان، بەمەش مەترسییەکانی نەخۆشییەکە لەسەریان کەمدەبێتەوە.