لە سعودیە بەفر باری
رووداو دیجیتاڵ
بەفر چیای لۆزی لە ناوچەی تەبووک لە سعودیە داپۆشی.
سەبارەت بەو رووداوە کە زۆر دەگمەنە لە سعودیە رووبدات، ئاژانسی فەرمی هەواڵی سعودییە-واس، ئەمڕۆ شەممە 1-1-2022 رایگەیاند، بارینی بەفر لە بەرزاییەکانی باکووری ناوچەی تەبووک، کە بە سرووشتی جوان و دڵڕفێنی ناسراوە، بووە هۆی ئەوەی چەندین خێزانی دانیشتووی ناوچەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بۆ گەشتیاری و بینینی بەفر روو لە ناوچەکە و چیای لۆز بکەن.
هاوکات ماوەی سێ رۆژە کەشوهەوایەکی سارد و باراناوی لە هەندێک شوێنیش بەفربارین هەندێک شوێنی میسری گرتوەتەوە.
میدیای میسر دەڵێت، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە پلەی گەرما لە هەندێک شوێنی وڵات دابەزیووە و لە سنووری شاری غەردەقەش بەفر باریووە.
بارینی بەفر لەو ناوچانەی کە بە بیابان و بەرزیی پلەی گەرمی ناسراون وەکو سعودیە و میسر دەگمەن روودەدات؛ شارەزایانی کەشناسی دەڵێن هۆکاری ئەو رووداوە دەگمەنانە کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوایە لە جیهان.
بەفربارین لە چیای لۆز لە ناوچەی تەبووک لە سعودیە https://t.co/8ipTvkH1dN pic.twitter.com/NdXZPQTFRG
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 1, 2022