سێنتکۆم: چەند ئامانجێکی سەربازیمان لە قووڵایی خاکی ئێراندا بۆردوومان کرد

 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان بە چەکی ورد و پێشکەوتوو هێرشیان کردووەتە سەر چەند ئامانجێکی سەربازیی ژێرزەوینی لە قووڵایی خاکی ئێران دا.
 
رۆژی چوارشەممە، سێنتکۆم لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا چەکی وردپێکیان بۆ لێدان لە چەند ئامانجێکی سەربازیی ژێرزەوینی لە قووڵایی خاکی ئێران دا بەکارهێناوە.
 
سەبارەت بە ئامانجی ئەو هێرشانە، سێنتکۆم دەڵێت: "ئەم ئۆپەراسیۆنە بە مەبەستی لاوازکردنی زیاتری تواناکانی رژێمی ئێرانە بۆ سەپاندنی هێز و هەژموونی خۆی لە دەرەوەی سنوورەکانی."
 
لە راگەیێندراوەکەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکادا ئەوەش هاتووە، کە هێرشەکە بۆ پەکخستنی ئەو توانایانەی تارانە کە بە شێوەیەکی کاریگەر لە دەرەوەی سنوورەکانی بەکاریان دەهێنێت.