مەسرور بارزانی لە دووبەی لەگەڵ وەزیری پیشەسازیی ئیمارات کۆبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووبەی لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبووەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری وزە و تەکنەلۆجیادا کردەوە.
رۆژی چوارشەممە (4-2-2026)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دووبەی لەگەڵ سوڵتان جابر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا "جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارەکانی وزە، سامانە سرووشتییەکان و تەکنەلۆجیادا کرایەوە."
دەقی راگەیێندراوی حکومەت لەبارەی کۆبوونەوەکە:
ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووبەی، لەگەڵ سوڵتان ئەلجابر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارەکانی وزە و سامانە سروشتییەکان و تەکنەلۆجیادا کرا.