گەشتی ئاسمانی دەوحە - هاتای دەستیپێکرد

رووداو - هەولێر

گەشتی ئاسمانیی قەتەر لە شاری دەوحەوە بۆ شاری هاتای لە تورکیا دەستیپێکرد.

رۆژی چوارشەممە یەکەمین فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی قەتەر لە جۆری A320 کە لە دەوحە بەڕێکەوتبوو، گەیشتە تورکیا و لە فڕۆکەخانەی هاتای نیشتەوە.

فڕۆکە قەتەرییەکە وەک نەریتێکی پێشوازیکردن لە فڕۆکە خانەی هاتای بە نمایشێکی تایبەت بە ئاو پێشوازی لێکرا. 

فەرید ئاکسو، بەڕێوەبەری هێڵە ئاسمانییەکانی قەتەر لە وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەورووپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری ئەنتاڵیا رایگەیاند، هێڵی هاتای دوایین هێڵە کە خستوویانەتە سەر هێڵەکانیان کە زیاتر لە 150 ‌ هێڵن. 

ئاکسو ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر گەشتەکانیان بۆ تورکیا  بۆ فڕۆکەخانەکانی ئەتاتورک و سەبیحە کۆکچەن لە ئیستەنبوڵ و فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە و فڕۆکەخانی شاکیر پاشا لە شاری ئادانا ئەنجامدەدا، بەڵام ئێستا بەدەستپێکردنی گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی هاتای، دەبێتە پێنجەمین خاڵی فڕینیان لە تورکیا.   

فەرید ئاکسوو راشیگەیاند، گەشتی ئاسمانیی قەتەر-هاتای سێ رۆژ دەبێت لە هەفتەیەکدا.