سوپای ئیسرائیل: دەستمان بە شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرش کردووە بۆ سەر تاران
رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، شەپۆلێکی نوێی هێرشیان بۆ سەر دامەزراوەکانی ژێرخانی رژێمی ئێران لە تاران دەستپێکردووە. هاوکات لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای شارەکە دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت.
بەیانیی ئەمڕۆ، پێنجشەممە 6.3.2026، سوپای ئیسرائیل راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، دەستیان بە شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرش کردووە بۆ سەر دامەزراوەکانی ژێرخانی رژێمی ئێران لە تاران.
هاوکات میدیای فەرمیی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە هاوکات لەگەڵ کاتی بانگی بەیانی، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای تاران بیستراون.