تەندروستیی ئیسرائیل: لانیکەم 40 کەس بەهۆی هێرشی حەماس کوژراون
رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی تەندروستیی فریاکەوتنی ئیسرائیل دەڵێت، لانیکەم 40 کەس بەهۆی هێرشەکەی حەماسەوە گیانیان لەدەستداوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، مێگن دەیڤید ئادۆم کە ناوەندی فریاکەوتنی تەندروستیی ئیسرائیلە، رایگەیاند، لە بەیانییەوە لانیکەم 40 کەس بەهۆی هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماسەوە لە ئیسرائیل کوژراون.
لای خۆیەوە، وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل رایگەیاند، لانیکەم 779 کەس بەهۆی هێرشەکەوە برینداربوون.
نوێدەکرێتەوە...