سێنتکۆم: ئێران لە ناوچە سڤیلنشینەکانەوە هێرش دەکات


رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم رایدەگەیێنێت، ئێران گوێ بە سەلامەتیی هاووڵاتیانی سڤیل نادات و لە ناوچە سڤیلنشینەکانەوە مووشەک و درۆن هەڵدەدات، هۆشداریش دەدات کە ئەو شوێنانە دەبنە ئامانجی رەوای سەربازی.
 
لە راگەیێندراوێکدا، سێنتکۆم ئاماژە بەوە دەکات کە هێزەکانی ئێران لە شارەکانی وەک ئیسفەهان و شیرازەوە هێرشی مووشەکی و بالیستی دەکەن. بەو هۆیەوە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو شوێنانەی بە مەبەستی سەربازی بەکاردەهێندرێن، دەکرێت ببنە ئامانجی رەوای سەربازی.
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سێنتکۆم داوا لە هاووڵاتیانی سڤیلی ئەو ناوچانە دەکات لە ماڵەوە بمێننەوە و سەلامەتیی خۆیان بپارێزن، هاوکات دووپاتی دەکاتەوە کە هێزەکانیان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ کەمکردنەوەی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیان.
 
 
نوێ دەکرێتەوە....