سعودیە تێکشکاندنی ژمارەیەک مووشەک و درۆنی ئێرانی راگەیاند
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند، درەنگی شەوی یەکشەممە بەرپەرچی دوو مووشەکی بالیستیی دیکەیان داوەتەوە لە ئێرانەوە ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی شازادە سوڵتان کرابوون، هاوکات درۆنێکیشیان لە ناوچەی جەوف تێکشکاندووە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە لە هەژماری فەرمیی وەزارەتەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) بڵاویکردەوە، هێزەکانیان توانیویانە دوو مووشەکە بالیستییەکە و درۆنێک لە رۆژهەڵاتی ناوچەی جەوف تێکبشکێنن.
رۆژی یەکشەممە، گوتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاندبوو، مووشەکێکی بالیستییان تێکشکاندووە کە ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی 'شازادە سوڵتان' کرابوو، هەروەها هێرشی دوو درۆنیشیان لە باکووری ریازی پایتەخت پووچەڵ کردووەتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکانی وەزارەتی بەرگریی سعودیە، هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی 'روبع خالی' درۆنێکی دیکەیان تێکشکاندووە کە ئاراستەی کێڵگەی نەوتی 'شەیبە' کرابوو.
ڤیدیۆ.. ببینە چۆن بەرگریی ئاسمانیی سعودیە درۆنی شاهیدی ئێرانی تێکدەشکێنێت pic.twitter.com/UCPtOth8mg
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 8, 2026