ئیمارات: بەهۆی تێکشکانی هەلیکۆپتەرێکەوە دوو سەربازمان گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە، دوو کارمەندی هێزە چەکدارەکان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا گیانیان لەدەستدا.
رۆژی دووشەممە، 9ـی ئاداری 2026، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات رایگەیاند: "هێلیکۆپتەرێکی هێزە چەکدارەکان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکێکی نیشتمانیدا لەناو وڵات، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا دوو کارمەندی هێزە چەکدارەکان گیانیان لەدەستداوە.
ئیمارات یەکێکە لەو وڵاتانەی پریشکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێرانی بەرکەوتووە، بەردوام لەلایەن ئێرانەوە بە مووشەک و درۆن هێرشی دەکرێتەسەر.