گرینگترین وێستگەکانی ژیانی سعود ئەلفەیسەڵ
رووداو - هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە مردنی سعوود ئەلفەیسەل، وەزیری پێشووی دەرەوەی وڵاتەکەی راگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رۆژی پێنجشەممە 9 ی تەممووزی 2015، مردنی سعود ئەلفەیسەل، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەو وڵاتەی لە تەمەنی 75 ساڵیدا راگەیاند.
سعود ئەلفەیسەل دوای ٤٠ لەنوێنەرایەتیکردنی عەرەبستانی سعودیە، دوو مانگ بەر لە ئێستا کورسی وەزارەتی بەجێهێشت و بەوەش یەکێک لەدیارترین کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە کاریگەری گەورەی لەسەر هاوکێشە سیاسییەکان هەبوو گۆڕەپانەکەی چۆڵکرد.
سعود ئەلفەیسەل زۆر بەکەمی دەستبەرداری دشداشەو عەگاڵ و چەفییەکەی دەبوو ، بەڵام بەئەقڵیەتێکی خۆراوایی و ئینگلیزییەکی پاراوەوە کرۆکی پەیامەکانی سعودییەی دەگەیاندە بەرامبەرەکانی.
لەسەرەتاکانی ٢٠١٢ەوە، پشتیوانی لە پڕچەککردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەکرد، ئەوکاتەیش نێوانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکادا گرژی تێکەوت بە یەک رستە پەیامی خۆی گەیاند :"پەیوەندی نێوان ئێمەو ئەمریکا وەکو هاوسەرگیری ئیسلامییە، کە سعودییە دەتوانێت لەیەک کاتدا زیاتر خێزانێکی هەبێت تا ئەوکاتەی دەتوانێت یەکسانی لەنێوانیاندا بهێنێتە کایەوە".
ئەو کاتەی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی وەرگرت لەئازاری ١٩٧٥ جیهان لەگەرمەی شەڕی سارددا بوو، هێشتا رێککەوتنی میسر و ئیسرائیل جێبەجێنەکرابوو، یاسر عەرەفاتیش لە چادرگەی پەنابەرانی فەلەستینەوە لە لوبنان رێکخراوەکەی بەڕێوە دەبرد.
پەیوەندی ئەلفەیسەڵ لەگەڵ عێراقدا لەسەردەمی فەرمانڕەوایی سەدام حوسێندا لە پشتگیرییەکی خۆپارێزەوە لەشەڕی عێراق - ئێران گۆڕدرا بۆ گەورەترین دوژمنایەتی پاش داگیرکردنی کوێت.
لەگەڵ ئەوەشدا پشتیوانی هاتنی ئەمریکای نەکرد بۆ عێراق ساڵی ٢٠٠٣.
لە ٢٠٠٢ پاڵپشتی دەستپێشخەری ئاشتەوایی ئەرەبی کرد لەگەڵ ئیسرائیل لەبەرامبەر پاشەکشەی ئیسرائیل لەزەویە داگیرکراوەکان و چارەسەری کێشەی پەنابەران.
لەگەڵ هەموو توانا دبلۆماسییەکانیدا کەسعودییەی وەک پێشەنگێکی دونیای عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێشتەوە کەچی نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لەوەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بکاتە وەزارەتێکی خاوەن قوڵایی دامەزراوەیی گەورە.
گرنگترین وێستگەکانی
* سعود ئەلفەیسەڵ ساڵی ١٩٤٠ لەشاری تائیف لەدایک بووە
* کوڕی دوووەمی شا فەیسەڵ بووە
* ساڵی ١٩٦٤ بەکارلوێسی لە زانکۆی برنستۆن لە ئابووریدا هێناوە
* لەساڵی ١٩٦٢ دەستی بەکاری دبلۆماسی کردوە
* لەساڵی ١٩٧٥ بەبڕیارێکی شاهانە کرایە وەزیری دەرەوەی سعودیە
* سەرکەوتوو بوو لەسەرخستنی رێککەوتننامەی تائیف کە کۆتایی هێنا بەشەڕی ناوخۆی لوبنان ساڵی ١٩٨٩
* پشتیوانێکی گەورەی شەڕی یەکەمی کەنداوو ئازادکردنی کوێت بوو
* لە ٢٠٠٢ پاڵپشتی دەستپێشخەری ئاشتەوایی عەرەبی کرد لەگەڵ ئیسرائیل لەبەرامبەر پاشەکشەی ئیسرائیل لەزەویە داگیرکراوەکان و چارەسەری کێشەی پەنابەران
* لەساڵی ٢٠١٢ پشتیوانی لە پڕچەککردنی ئۆپۆزسێۆنی سوریا دەکرد
* لە ٩/٧/٢٠١٥ کۆچی دواییکرد و ٣ کوڕو ٣ کچ بووە.