مەککە.. بارانێکی بەخوڕ لە عەرەفات باری

رووداو-هەولێر

ئەمڕۆ شەممە 10-8-2019 لەکاتی سەرکەوتنی حاجیان بۆ سەر کێوی عەرەفە، بایەکی بەهێز هەڵیکرد و هەورە برووسکە و بارانێکی بەخوڕی بەدواداهات.



ژمارەیەکی زۆر لە حاجیان کە چەتریان بۆ پاراستنیان لە تیشکی خۆر هەڵگرتبوو، بۆ باران بەکاریان هێنا. 



تاوەکو کاژێر 2:30ی نیوەڕۆ پلەی گەرمی لە 40ی سلیزی نزیکبوو، ئێوارەکەی لەکاتی سەرکەوتنی حاجیان بۆ سەر چیای عەرەفە پلەی گەرمی بۆ 26 پلەی سیلیزی دابەزی.