سەرۆکوەزیرانی بەحرێن کۆچی دوایی کرد
رووداو دیجتاڵ
میر خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، سەرۆکوەزیرانی بەحرەین کۆچی دوایی کرد.
رۆژی چوارشەممە 2020/11/11 دیوانی شاهانەی بەحرێن لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، میر خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، سەرۆکوەزیران کۆچی دوایی کرد.
حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرێن بۆ هەفتەیەک ماتەمینیی فەرمیی راگەیاند، هەروەها لە سبەی پێنجشەممەوە بۆ سێ رۆژ دەوام لە فەرمانگەکانی حکومەتدا رادەوەستێت.
هاوکات ئاژانسی هەواڵەکانی بەحرێن رایگەیاند، "میر خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، سەرۆکوەزیرانی بەحرێن، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نەخۆشخانەی مایو کلینیک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گیانی سپارد."
بڕیارە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنیشی دوای گەڕاندنەوەی تەرمەکەی بۆ بەحرێن و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی دیاریکراوی کەسە نزیکەکانی بەڕێوەبچێت.