ئیران ئیدانه‌ی رووداوه‌كه‌ی خانه‌قین ده‌كات
رووداو- هەولێر
ئەمڕۆ شەممە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی كوشتنی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیارو كرێكاری وڵاته‌كه‌ی كرد له پاڵاوتگه‌ی نه‌فتخانه له خانه‌قین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیه‌كان كرد، رایگه‌یاند: "كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن".
لای خۆشیه‌وه، حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، باڵیۆزی ئێران له عێراق رایگه‌یاند: "حكومه‌تی عێراقی لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه".
دانایی فەڕ گوتیشی:" ئه‌و لیژنه‌یه به فه‌رمانی نوری مالكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای سوپا پێكهێنراوه".
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا روونیشیكرده‌وه: "ته‌رمی قوربانییه ئیرانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار كرێكاره عێراقیه‌ی له‌گه‌ڵیاندا كوژراون، له نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌ی خانه‌قینن".
باڵیۆزی ئێران له عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه: " ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی، كه ئه‌و ئێرانییانه كاریان تێدا ده‌كرد، بۆ خزمه‌تی عێراقیه‌كان بووه، كه به‌ده‌ست قه‌یرانی كه‌می وزه و سوته‌مه‌نییه‌وه ده‌ناڵێنن و ئامانجی هێرشه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یە ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌رنه‌كرێت".
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، هەروەک نه‌قیب فه‌رهاد ته‌ڵعه‌ت، به‌رێوبه‌ری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان له خانه‌قین به (رووداو)ی راگه‌یاند: "چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو، كه جلوبه‌رگی سه‌ربازییان له‌به‌ردا بووه، ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له 26 كرێكاری پاڵاوتگه‌ی نه‌فتخانه له خانه‌قین كردووه و 19 یان کوژراون و 7ی دیكه‌شیان برینداربوون.