سەرکردە نوێیەکەی قاعیدە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی کێیە؟
رووداو- هەولێر
دوای کوشتنی ناسر وەحێشی، سەرکردەی سەربازی قاعیدە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی، قاسم ئەلریمی بە جێگرەوەی وەحێشی و سەرکردەی یەکەمی قاعیدە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی دیاریكرا.
قاسم ریمی، یەکێکە لە یەمەنییە داواکراوەکان کە لە کاری تووندئاژۆیی تێوەگلاوە و ئەمەریکا پاداشتی 5 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو کەسە داناوە کە زانیاری لەبارەوە بدات.
جگە لە نازناوی ریمی، بە ئەبو هورەیرەی سەنعاش ناسراوە، ناوی راستەقینەی خۆی قاسم عەبدە محەممەد ئەبکەر-ە، دوای لکاندنی هەردوو لقەکەی قاعیدە لە یەمەن و سعودیە لە ساڵی 2009 ، بە سەرکردەی سەربازی دانراوە. پێش ئەوەش یەکێک بووە لە سەرکردە هەرە دیارەکانی قاعیدە لە یەمەن.
قاسم ریمی، سەرکردەی یەکەمی ئێستای قاعیدە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی، لەلایەن ئەمەریکاوە داواکراوە، پێشتر رێکخراوی قاعیدە هەوڵیداوە بەسەرپەرشتی ریمی، لە ئەمەریکا لە ساڵی 2009 فڕۆکەیەک بتەقێنێتەوە.
سەرچاوەکانی بەدواداچوون بۆ کارە جیهادییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، كە قاسم ریمی لە ساڵی 1974 لەدایکبووە، لە تەمەنی 15 ساڵییەوە لە پارێزگای ریم لە خێزانەکەی دابڕاوە.
قۆناخی ئەفغانستان
نووسەری ئەمریکی گریگۆری جۆنسن، لە پەرتووکەکەی بەناوی ''دوا پەناگە'' باس لەوە دەکات كە ریمی وەک راهێنەر لە سەربازگەیەکی قاعیدە لە ئەفغانستان کاریکردووە، پێش هاتنی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ ئەو وڵاتە لە ساڵی 2001.
ئەو کاتە قاسم ریمی و وەحێشی، لەگەڵ ئەو جەنگاوەرە جیهادییانە دابوون کە راستەوخۆ لەژێر سەرپەرشتی ئوسامە بن لادن کاریاندەکرد. دوای چوونی سوپای ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان، ئیدی قاسم ریمی دەستگیرکراو لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی دیکەی قاعیدە کەوتنە زیندانی ئەمنی سیاسی لە سەنعا.
قۆناخی زیندان
ئەو نووسەرە ئەمریکییە دەڵێت " ئەستێرەی قاسم ریمی، لە زیندان جارێکی دیکە گەشایەوە، قاسم ریمی تەواوی قورئانی لەبەربووە، لەنێو زینداندا وتاری هەینی دەداو بە تووندی دژی سەرۆکی پێشوو عەلی عەبدوڵڵا ساڵح دەوەستایەوە، کە بە هاوکاری ئەمریکییەکان هێرشیان کردبووە سەر جیهادییەکان".
هەڵاتن لە زیندان
لە مانگی شوباتی 2006، قاسم ریمی یەکێک بوو لەو 23 زیندانییەی کە هەڵاتن، دوای دەرچوونیان، چالاکی جیهادی لە یەمەن زۆر پەرەی سەند، بە جۆرێک هەردوو لقەکەی قاعیدە لە سعودیە و یەمەن یەکیان گرت.
کەسی یەکەمی قاعیدە
دوای ئەوەی فڕۆکەکانی ئەمەریکا ناسر وەحێشییان کردە ئامانج، رێکخراوەکە بە فەرمی قاسم ئەلریمی بە سەرکردەی قاعیدە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی ناساند.