ئەوەی پێویستە لەبارەی شەڕی ئەمڕۆی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بیزانیت
رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل بەر مووشەک و درۆنی دا.
ئیسرائیلیش لە وەڵامی ئەوەدا هێرشی کردەوە سەر حیزبوڵڵا. لێرە گرنگترین ئەو خاڵانە بخوێنەوە کە دەبێت بیزانیت:
- حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، بە زیاتر لە 320 مووشەک هێرشی کردووەتە سەر باکووری ئیسرائیل و 11 شوێنی سەربازیی کردووەتە ئامانج.
- حیزبوڵڵا دەڵێت، ئەمە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیە و مووشەکی کاتیوشا و درۆنی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە.
- سوپای ئیسرائیل دەڵێت، چەند هێرشێکی بەرپەچدانەوەیان لە دژی حیزبوڵڵا کردووە و چەند ئامانجێکیان لە لوبنان پێکاوە دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە هێرشێکی فراوانتر بەڕێوەیە.