رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە سعودیە
رووداو- ئاژانسەکان
جەیمس لینیش، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: " بە فەرمی هۆشداری دەدەینە عەرەبستانی سعودیە تاوەکو دەستبەرداری یاسای لەسێدارەدان ببێت و داوایان لێدەکەین بنەماکانی مافی مرۆڤ رەچاوبکەن و ئەو دۆسیانەی بڕیاری لە سێدارەدانیان هەیە هەڵبوەشێنەوە".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هەروەها گوتی" داوا له حکومەتی سعودیه ده‌كەین كه جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر زیاتر له 50 كه‌سدا بوه‌ستێنێت، ئەوان ژمارەیەک چالاكوانی شیعه‌ن و حکومەتی سعودیە بەتۆمەتی جیاواز بەنیازە لە سێدارەیان بدات".
بەگوتەی جەیمیس لینیش: " عەرەبستانی سعودیە، لەماوەی رابردوودا سزای لە سێدارەدانی جێبەجێکردووە و ساڵانە ئەو رێژەیەش بەرزدەبێتەوە و ژمارەیەک لەو کەسانەی کە سعودیە بەتۆمەتی جیاواز لە سێدارەیان دەدات، تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوەیە ".