وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تەندروستیی رێبەری نوێ زۆر باشە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی درەوەی ئێران دەڵێ، تەندروستیی رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران "زۆر باش"ـە و پێداگیری لەسەر ئەوە دەکات کە ئاساییە لەکاتی شەڕدا ماوەیەک رێبەر لە شوێنە گشتییەکان دیار نەبێت .
ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی تەندروستی رێبەری نوێی ئێران دەڵێت: "قسەی زۆر لەبارەی تەندروستی رێبەری نوێ دەکرێت، بەڵام 'تەندروستی ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی زۆر باشە".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیوایە لە کاتی جەنگدا شتێکی سەیر نییە کە بۆ ماوەیەک رێبەر لە شوێنە گشتییەکان دەرنەکەوێت.
میدیای فەرمی ئێران لە زمانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە، سیستمی حکومڕانی و بەرگرییکردن "بەشێوەیەکی زۆر کاریگەر و نایاب" بەڕێوەدەچێت.