دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران و کەرەج بیسترا
رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە تاران و شارەکانی دەوروبەری بیسترا و بەشێک لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە باس لە لەرزینی ماڵەکانیان دەکەن.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکان لە کاژێر 1:24 دەستیان پێکردووە. زۆرترین دەنگی تەقینەوە لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باشووری تاران، هەروەها شارەکانی کەرەج، ئیسلامشەهر، روبات کەریم، شەهرە ڕێی و گەرمدەرە بیستراوە.
دانیشتووانی ناوچەکانی جەنەت ئاباد، پۆنەک، ئەکباتان و ئیسلامشەهر دەڵێن تەقینەوەکان هێندە بەهێز بوون، بوونەتە هۆی لەرزینی پەنجەرە و دیواری ماڵەکانیان.