سەنتەرێکی توێژینەوەی زانکۆی شەهید بەهەشتی لە تاران بۆردوومانکرا
رووداو دیجیتاڵ
مانگی سووری ئێران دەڵێ، ئەم بەیانییە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل "ناوەندی توێژینەوەی لەیزەر و پلازمای' زانکۆی شەهید بەهەشتییان لە تاران بۆردوومانکردووە و لە ئەنجامدا باڵەخانەکە رووخاوە و بەشێک لە بەشە ناوخۆیی کچانی زانکۆکە و چەند باڵەخانەیەکی دەوروبەری زیانیان بەرکەوتووە.
مانگی سووری ئێران رەتیدەکاتەوە کە باڵەخانەی ناوەندەکەی توێژینەە بۆ کاروباری سەربازی بەکارهاتبێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ کاروباری زانستی و لێکۆڵینەوە سودی لێوەرگیراوە.