نرخی یەک دۆلار بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 190 هەزار تمەن

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە تمەن، وەک رۆژی رابردوو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

نرخی دۆلار کە دوێنێ 8,150 تمەن بەرزبووەوە و گەیشتبووە 185,600 تمەن، ئەمڕۆ یەکشەممە، 4,250  تمەنی دیکە واتا بە رێژەی 2.29٪  بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و ئێستا بە 189,850  تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
بەرزترین نرخی دۆلاری ئەمریکی لە 24  کاژێری رابردوودا 189,850  تمەن و نزمترین نرخ 177,200  تمەن بووە.
 
نرخی ئێستای دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو 21.12٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
هەروەها نرخی یەک دۆلار لە شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 75.46  لەسەدا بەرز بووەتەوە.