ئێران لەبارەی کردنەوەی تەنگەی هورمز وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ 

نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، "کەی قەرەبووی جەنگ کراینەوە تەنگەی هورمز دەکرێتەوە."
 
نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران لە یەکەم لێدوانیدا لەدوای هەڕەشەکانی ترەمپ دەڵێت: "تەنگەی هورمز تەنیا کاتێک دەکرێتەوە کە هەموو ئەو زیانانەی بەهۆی جەنگەوە بەر ئێران کەوتوون قەرەبوو بکرێنەوە."
 
هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی تووندی لە ئێران کرد و رایگەیاند، ئەگەر تاوەکو سبەی تەنگەی هورمز نەکرێتەوە، " رووبەڕووی دۆخێکی دۆزەخئاسا دەبنەوە."