وەزارەتی بەرگریی ئێران: توانای خۆراگری و بەرگریمان بۆ ماوەیەکی درێژ هەیە


رووداو دیجیتاڵ

 عەمید تەلائی نیک، بریکاری وەزارەتی بەرگریی ئێران بۆ کاروباری پلاندانانی ستراتیجی رایگەیاند:" پێچەوانەی دووژمن توانای خۆراگری و بەرگری هێرشەکانمان بۆ ماوەیەکی درێژ هەیە.
 
ئەو بەرپرسەی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە:" دوژمن دەگاتە بنبەست و رێگەیەکی داخراو، بەڵام تاوەکو دۆڕاندنی دوژمنان لە ئەمریکا و ئێران هێرشە بەرگرییەکانمان بەردەوام دەبن .''
 
 عەمید تەلائی دەڵێت:" یەدەگی ستراتیجی هێزە چەکدارەکان دابینکراوە و جێگەی دڵنیاییە، دەبێ دوژمن ئەوە بزانێ تاوەکو ئەوپەڕی توانای خۆڕاگری و بەرگریمان هەیە .''
 
 راشیگەیاندووە:" بەپلەبەندی چەکە جیاوازە پێشکەوتووەکانمان بەکاردێنین،هەموو چەکەکانمان لە رۆژانی یەکەمی جەنگەکە بەکارناهێنین.''
 
یەک هەفتەیە جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامە، سەرەڕای بۆردوومان و هێرشەکان، تاران دەڵێ بەرگری دەکەین و بەردەوامیشە لە بەئامانجکردنی چەندین وڵات و خۆی ناوی ناوە هێرشەکانی بەرگریکردن لە وڵات .