تاران: تاوەکو ئەو کاتەی دەسەڵاتە سیاسییەکان بە گونجاوی بزانن لە جەنگ بەردەوام دەبین
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی سوپای ئێران رۆژی دووشەممە (06-04-2026) رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ هەر ماوەیەک کە سەرکردە سیاسییەکان بە پێویستی بزانن، لە جەنگ لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.
محەممەد ئەکرەمینیا، گوتەبێژی سوپای ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: "دەتوانین جەنگەکە درێژە پێبدەین تاوەکو ئەو کاتەی دەسەڵاتە سیاسییەکان بە گونجاوی دەبینن."
محەممەد ئەکرەمینیا ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجیان ئەوەیە ئەمریکا و ئیسرائیل لە کارەکانیان پەشیمان ببنەوە و گوتیشی: "دووژمن دەبێت بە دڵنیاییەوە پەشیمان بێتەوە، چونکە دوای ئەم جەنگە، پێویستە بگەینە خاڵێکی ئەمنی کە تێیدا چی دیکە شایەدی جەنگێکی دیکە نەبین."