خامنەیی فەتوایەک لە بارەی چاتی کوڕ و کچ دەردەکات
رووداو – alarabiya
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە فەتوایەكدا رێگری لە چاتكردنی نێوان ژن و پیاوی نامەحرەم كرد و بە حەرامی دانا.
ئەم فەتوایەی ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە وەڵامی كەسێك هات، کە هاوڕای بیرە فقهییەكانییەتی. ئەو کەسە لە خامنەیی پرسی، چات لە نێوان كوڕان و كچان حەرامە؟ خامنەییش لەوەڵامی پرسیارەكەدا گوتی، "چاتكردن لەنێوان كچ و كوڕی نامەحرەم حەرامە".
ئەم حەرامكردنەی چاتیش لەدوای داخستنی بەرنامەی weChat هات لە ئێران، كە چاتی پێدەكرێت و بەرپرسە ئێرانیەكانیش هۆشداریان داوە لە داخستنی هەموو ئەو بەرنامانەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كە خزمەتگوزاری چاتكردنیان تێدایە.
عەبدولسەمەد خورەمئابادی، سكرتێری لیژنەی دیاریكردنی بەرنامەكانی ئینتەرنێت، كە سەرپەرشتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات، لە 29 ی كانوونی یەكەمی 2013 دا رایگەیاندبوو " هەموو ئەو بەرنامانەی، كە خزمەتگوزاری چاتكردن پێشكەش دەكەن وەك weChat لە كاتێكی دواتردا دادەخرێن".
خورەمئابادی هەروەها گوتبووی "لیژنەكە بەنیازی داخستنی بەرنامەكانی Viber ،tango whatsapp ،coco".
بەرامبەر ئەم راگەیەندراوانە، چالاكوانانی ئێران دەڵێن: كە هەڵمەتێك دژی ئەم بڕیارانە دەست پێدەكەن.
رۆزبێ فراهانی پوور، كە سەرنووسەری گۆڤارێكی مانگانەیە و هەڵمەتێكیشی بەناوی "خامەنەیی لە فەیسبوك دەربكەن" دەستپێكردووە، لە وەڵامی ئەم راگەیەندراوانە گوتی "دەبێت بە هەموو شێوەیەكی ئاشتییانە دژی ئەم بڕیارە نوێیانە بووەستینەوە بەتایبەت، كە خامنەیی لەم دواییانەدا لە تویتەر ئەكاونتێكی داناوە، لە كاتێكدایە، كە تویتەر لە ئێران داخراوە"!