گەمارۆکانی ئەمریکا کاریگەری نەرێنییان کردووەتە سەر سێکتەری ئۆتۆمبێل لە ئێران
رووداو - هەولێر
ئێرانییه‌كان به‌هۆى گه‌مارۆكانى ئه‌مریكا له زۆر سێكته‌رى گرنگى ئابوورى دابڕاون، كه یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه ئۆتۆمبێله. هه‌ندێك له ئێرانییه‌كان خه‌تاكه ده‌خه‌نه سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى خۆیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌مارۆكان و، له‌وه ده‌ترسن ئه‌مه ببێته كۆتاییهێنان به ئابوورى وڵاته‌كه‌یان.
مه‌هدى شه‌هیدزاده، بازرگانى ئۆتۆمبێل لە ئێران دەڵێ "بێگومان گه‌مارۆكان كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵك، چه‌ندین به‌ربه‌ست دروستده‌كه‌ن".
له چه‌ند رۆژى یه‌كه‌مى سەپاندنی گه‌مارۆكانه‌وه، دانیشتووانى ئێران هه‌ست به كاریگه‌رییه‌كان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ژیانیان، سه‌ره‌ڕاى خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كانیش، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ باشبوونى بارودۆخه‌كه، مه‌هدى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه گه‌مارۆكان كاریان كردووه‌ته سه‌ر بازرگانیى ئۆتۆمبێل له ئێران.
مه‌هدى شه‌هیدزاده هەروەها دەڵێ "بێگومان هه‌موو كات خه‌ڵك پێویستى به ئۆتۆمبێل هه‌یه. گه‌مارۆكان به‌رهه‌مهێنانیش كه‌مده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و خه‌ڵكه‌ى ده‌یانویست ئۆتۆمبێلى تازه بكڕن، له‌وانه‌یه ئێستا پێویست بكات ئۆتۆمبێلی ده‌ستى دوو بكڕن".
له دواى چوار ده‌یه له ململانێكانى ئه‌مریكا و ئێران، كه له دواى شۆڕشى ئێرانه‌وه ده‌ستیانپێكرد، هه‌ندێك له هاووڵاتییان ئه‌و باوه‌ڕه‌یان لا دروستبووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران گرنگى به ژیانى خه‌ڵك ناده‌ن.
تاجیك، كارمه‌ندێكى شیره‌مه‌نییە لە ئێران و دەڵێ "هه‌موو چالاكییه‌كان، واژۆ‌كان، گوته‌كان، رسته‌كان، كرابن یان گوترابن له لایه‌ن وڵاتانى دیكه‌وه، بێگومان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵك دەبێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى حكومه‌تى ئێران به‌هیچ جۆرێك گرنگى به ژیانى خه‌ڵك نادەت".
سێكته‌رى ئۆتۆمبێل له ئێران یه‌كێك بوو له‌و سێكته‌رانه‌ى راسته‌وخۆ كاریگه‌ر بووه به گه‌مارۆكانى ئه‌مریكا، پێشتریش چه‌ند كۆمپانیایه‌كى ئه‌وروپى بازرگانیى ئۆتۆمبێل، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌ڵپه‌سارد به‌هۆى گه‌مارۆكانى ئه‌مریكاوه و، نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ سزادانى ئه‌و لایه‌نانه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار