سوپای پاسداران: دوو درۆنمان لە دوو پارێزگا خستنە خوارەوە
رووداو دیجیتاڵ
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، خستنەخوارەوەی دوو درۆنی لە دوو پارێزگا راگەیاند و دەڵێت: "درۆنی ئیسرائیلین و لەلایەن بەرگریی ئاسمانییەوە خراونەتە خوارەوە."
بەپێی راگەیێندراوی پەیوەندیی گشتیی سوپای پاسداران: "درۆنێکی جۆری هیرۆن تی بی لەنزیک تاران لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای پاسداران خراوەتەوە خوارەوە".
سوپای پاسداران هەر ئەمڕۆ رایگەیاند: "درۆنێکی دیکەی هەمان جۆر لە پارێزگای مەرکەزی خراوەتە خوارەوە و تێکشکێنراوە، توانیمان درۆنەکە دەستنیشان بکەین و بیخەینەخوارەوە.''
هێشتا نە ئەمریکا نە ئیسرائیل هیچیان لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.
سەرەڕای بۆردوومانی چڕ لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا، رۆژی سێشەممە 10-06-2026 لە یازدەم رۆژی جەنگەکەدا، جۆرێک لە هێوربوونەوەی نێوخۆیی لە ئێران هەیە و بۆردوومانێکی ئەوتۆ تۆمارنەکراوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەتیکردەوە ئەم هەفتەیە جەنگەکە کۆتایی بێ و دەڵێت "بەمزووانە".