ئەمنستی: لە خۆپێشاندانەکانی ئێران 23 منداڵ و مێرمنداڵ کوژراون


رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ) راپۆرتێکی لەبارەی کوژرانی خۆپێشاندەران لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی راپۆرتەکە تائێستا 144 خۆپێشاندەر کوژراون، کە 23یان منداڵ و مێرمنداڵن.
 
رۆژی پێنجشەممە 23-10-2022، رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ لە راپۆرتێکیدا لەبارەی ژمارەی ئەو منداڵانەی لە خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا کوژراون رایگەیاندووە، "لە دوای دەستپێکی راپەڕینەکەی 16ی ئەیلوولی 2022، هێزەکانی ئاسایشی ئێران بەبێ دەست پاراستن لانیکەم 23 منداڵیان کوشتووە و چەندینی دیکەیان بریندار کردووە".
 
بەگوێرەی راپۆرتەکەی ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ، ئەو 23 کەسەی ناویان هاتووە لە 20 بۆ 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ لە ئێران کوژراون. 20 منداڵ و مێرمنداڵیان لە رەگەزی نێرن و تەمەنیان لە نێوان 11 بۆ 17 ساڵدایە، سیانەکەی دیکەیش لە رەگەزی مێن و یەکێکیان 16 ساڵە و ئەوی دیکەشیان 17 ساڵە. 
 
جگە لەو 23 کەسە، ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ دەڵێت، ئاگاداری ئەوەن کە 5 کەسی دیکە لە نێو ئەوانەی لە خۆپێشاندانەکاندا کوژراون تەمەنیان خوار 18 ساڵە، بەڵام پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی زیاترە.
 
رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ دەڵێت، لانیکەم 17 لەو 23 منداڵ و مێرمنداڵەی لە خۆپێشاندانەکاندا کوژراون بەهۆی تەقەکردنی راستەوخۆی هێزەکانی ئاسایشی ئێرانەوە بووە. دوو لەو منداڵانە بەهۆی تەقاندنی ساچمەی ئاسنەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژراون و ئەو چوار کەسەی دیکەش بەهۆی لێدانی تووندەوە لەلایەن پۆلیسەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەمنستی باس لەوە دەکات، 10 لەو منداڵانە بەلووچین و لە 30ی ئەیلوول لە زاهیدان، سیستان و بەلوچستان کوژراون؛ ئەو رۆژە بە "هەینی خوێناوی" لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە ناسراوە. 6 لەو منداڵ و مێرمنداڵانە لە خۆپێشاندانی دوای نوێژی هەینی زاهیدان کوژراون و چوارەکەی دیکەش هەمان رۆژ لە چەند شوێنێکی جیاوازی شارەکە بوونەتە قوربانی. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لانیکەم 7 منداڵیان فیشەک بەر سەر و دڵیان کەوتووە.
 
هاوکات ئەو 13 منداڵەی دیکە لە 11 شاری دیکەی ئەم پارێزگایانە کوژراون؛ پێنج کەس لە تاران، 4 لە رۆژئاوای تاران، 1 لە ئەلبۆرز، 1 لە کرماشان، 1 لە زنجان، 1 لە کۆگیلۆیە و بوێر ئەحمەد.
 
ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ دەڵێت، منداڵ و مێرمنداڵ 16٪ی خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پێکدەهێنن. رێکخراوەکە هاوکات کوژرانی 144 هاووڵاتی بە دەستی هێزەکانی ئاسایشی ئێران تۆمار کردووە. 58 هاووڵاتییان لە 19 بۆ 25ی ئەیلوول کوژراون. 76 کەسیان لە 30ی ئەیلوول لە زاهیدان، سیستان و بەلوچستان کوژراون و 10 هاووڵاتییەکەی دیکەش لە 1 بۆ 3ی تشرینی یەکەم لە زاهیدان کوژراون.
 
رێکخراوەکە کاتەکانی کوژرانی 23 منداڵەکەی بەم شێوەیە باس کردووە؛ 1 منداڵ لە 20ی ئەیلوول، 6 لە 21ی ئەیلوول، 2 لە 22ی ئەیلوول، 1 لە 23ی ئەیلوول، 1 لە 25ی ئەیلوول، 1 لە 28ی ئەیلوول، 10 لە 30ی ئەیلوول و یەکێک لە منداڵەکانیش کاتی کوژرانەکەی دیار نییە.
 
بەکارهێنانی هێز لەلایەن ئێرانەوە لە دژی خۆپێشاندەران بابەتێکی نوێ نییە. بەرپرسانی ئێرانیش لە ماوەی رابردوودا بەردەوام داواکارییەکانی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیان رەتکردووەتەوە کە بۆ بەکارنەهێنانی هێز لە دژی خۆپێشاندەران لێیانکردوون. 
 
رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ توانیویەتی وێنەی 19 کەس لەو منداڵ و مێرمنداڵانەی لە خۆپێشاندانەکاندا کوژراون دەستبخات. هاوکات توانیویەتی پۆستەری پرسەی 10 منداڵ کە لە زاهیدان، سیستان و بەلووچستان کوژراون دەستبخات کە ریزبەندییەکەی بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
 
ئەو منداڵ و مێرمنداڵانەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئێرانەوە کوژراون:
 
ناو: زەکەریا خیال
تەمەن: 16 ساڵ
رۆژی کوژران: 20-9-2022
شوێنی کوژران: پیرانشار
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: ئەمین ماریفەت
تەمەن: 16 ساڵ
رۆژی کوژران: 21-9-2022
شوێنی کوژران: شنۆ
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: عەبدوڵڵا ماریفەتپوور
تەمەن: 17 ساڵ
رۆژی کوژران: 21-9-2022
شوێنی کوژران: بالو
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: محەممەد رەزا سەروەری
تەمەن: 14 ساڵ
رۆژی کوژران: 21-9-2022
شوێنی کوژران: شارەرێ، تاران
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: پێدرام ئەزەرنووش
تەمەن: 16 ساڵ
رۆژی کوژران: 22-9-2022
شوێنی کوژران: کۆگیلۆیە و بۆیەر ئەحمەد
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: سیاوەش مەحموودی
تەمەن: 16 ساڵ
رۆژی کوژران: 25-9-2022
شوێنی کوژران: تاران
شێوازی کوژران: نادیار
 
ناو: ئەمیر ئەحمەد فەرووخیپوور
تەمەن: 17 ساڵ
رۆژی کوژران: 28-9-2022
شوێنی کوژران: تاران
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: محەممەد ئەمین جەمشیدزادە
تەمەن: 17 ساڵ
رۆژی کوژران: 30-9-2022
شوێنی کوژران: زاهیدان
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: جابر شیروووزەهی
تەمەن: 12 ساڵ
رۆژی کوژران: 30-9-2022
شوێنی کوژران: زاهیدان
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: ئەمیر ئەحمەد فەرووخیپوور
تەمەن: 17 ساڵ
رۆژی کوژران: 28-9-2022
شوێنی کوژران: تاران
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: ئومێد سەفەرزەهی
تەمەن: 17 ساڵ
رۆژی کوژران: 30-9-2022
شوێنی کوژران: زاهیدان
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: سەمیر هاشمزایی
تەمەن: 16 ساڵ
رۆژی کوژران: 30-9-2022
شوێنی کوژران: زاهیدان
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: سودەیس کیشانی
تەمەن: 14 ساڵ
رۆژی کوژران: 30-9-2022
شوێنی کوژران: زاهیدان
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: یاسر شەهوزاهی
تەمەن: 16 ساڵ
رۆژی کوژران: 30-9-2022
شوێنی کوژران: زاهیدان
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: محەممەد رەخشانی
تەمەن: 12 ساڵ
رۆژی کوژران: 30-9-2022
شوێنی کوژران: زاهیدان
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: ئومێد سەرانی
تەمەن: 13 ساڵ
رۆژی کوژران: 30-9-2022
شوێنی کوژران: زاهیدان
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: عەلی بەرهاوی
تەمەن: 14 ساڵ
رۆژی کوژران: 30-9-2022
شوێنی کوژران: زاهیدان
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: عەلی حوسێن باساتی
تەمەن: 15 ساڵ
رۆژی کوژران: 21-9-2022
شوێنی کوژران: کرماشان
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: نما شەفەقدۆست
تەمەن: 16 ساڵ
رۆژی کوژران: 5-10-2022
شوێنی کوژران: ورمێ
شێوازی کوژران: تەقەکردن
 
ناو: سارینا ئیسماعیلزادە
تەمەن: 16 ساڵ
رۆژی کوژران: 23-9-2022
شوێنی کوژران: کەرەج
شێوازی کوژران: لێدان
 
ناو: نیکا شاکەرەمی
تەمەن: 16 ساڵ
رۆژی کوژران: 29-9-2022
شوێنی کوژران: کەرەج
شێوازی کوژران: لێدان
 
ناو: ستارە تاجیک
تەمەن: 17 ساڵ
رۆژی کوژران: 22-9-2022
شوێنی کوژران: تاران
شێوازی کوژران: لێدان
 
ناو: مەهدی مووساوی نیکۆ
تەمەن: 16 ساڵ
رۆژی کوژران: 21-9-2022
شوێنی کوژران: زەنجان
شێوازی کوژران: تەقەکردن