دانیشتووانی خوراسان داوادەکەن گرنگی بە بواری وەرزشی سەر بەفر بدرێت

رووداو- هەولێر

لە پارێزگای خوراسانی باکووری ئێران کە زۆربەی دانیشتووانەکەی کوردن، وەرزشدۆستان دەڵێن وەک پێویست گرنگی بە بواری خلیسکانێی سەر بەفر نادرێ و تائێستا لەو پارێزگایە یاریگایەکی خلیسکانێی سەر بەفر نیە.

 ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەرپرسان رایانگەیاندبوو دەیانەوێ لە شاری قووچان لەو پارێزگایە یاریگایەکی خلیسکانێی سەر بەفر دروست بکەن، بەڵام بەڵێنەکەیان نەبردووەتەسەر.