ئێران: فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف پازدەمان لە نزیک تەنگەی هورمز پێکا


رووداو دیجیتاڵ

بارەگای هاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی ئێران رایگەیاند، پێش چەند کاژێرێک فڕۆکەیەکی جەنگییان لە ئاسمانی کەناراوەکانی باشووری وڵاتەکە پێکاوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران، فڕۆکەکە لە جۆری ئێف پازدە بووە و لە ئاسمانی نزیک دوورگەی هورمز لەلایەن رادارەکانەوە دۆزراوەتەوە، پاشان لەلایەن سیستمەکانی زەوی-بۆ-ئاسمانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی سوپاوە کراوەتە ئامانج و مووشەکی لێ دراوە.
 
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە کە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی چارەنووسی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە.