گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان بەشداری فێستیڤاڵێک لە جۆرجیا دەکات
رووداو - هەولێر
گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان لە شاری بانە بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی کولتووری و هونەری گەلانی جیهان، چووە جۆرجیا.
پێش بەڕێکەوتنی گرووپەکە، راهێنانی زۆر بە ئەندامانی کراوە، ئامانجیان بەدەستهێنانی خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵەکەیە.
فێستیڤاڵەکە ئەمڕۆ (پێنجشەممە 26-6-2019) بە بەشداری 45 گرووپ دەستپیپێکردووە.
گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان 14 ساڵە دامەزراوە، لە ئاستی تەمەنی جیاوازدا ئەندامی هەیە. گروووپەکە لەگەڵ هونەرمەند عوسمانە سوور نوێنەرایەتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.