میدیای ئێران: 26 هەزار و 926 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە تاران زیانیان بەرکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی میدیاکانی ئێران لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر چەندین ناوچەی جیاوازی ئێران، زیانێکی زۆر بە یەکە نیشتەجێبوونەکان، ناوەندە تەندروستییەکان و ژێرخانی مەدەنی کەوتووە. بەپێی نوێترین ئامارەکان، تاران و پارێزگاکانی دیکە زیانی قورسیان بەرکەوتووە.
 
کۆی گشتیی زیانەکان بەپێی ئامارە فەرمییەکان:
 
87 هەزار و 294 یەکەی مەدەنی زیانیان پێگەیشتووە.
20 هەزار و 127 یەکەی بازرگانی.
66 هەزار و 261 یەکەی نیشتەجێبوون.
26 هەزار و 926 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە تاران زیانیان بەرکەوتووە.
 
زیانەکان لە کەرتی تەندروستی و پەروەردە:
 
289 ناوەندی تەندروستی، دەرمانی و فریاکەوتن کراونەتە ئامانج.
600 قوتابخانە لە ناوچە جیاوازەکان زیانیان بەرکەوتووە.
17 ناوەندی مانگی سووری ئێران تووشی زیان بوون.
 
زیانەکانی کەرتی فریاگوزاری و گواستنەوە:
 
46 ئەمبۆڵانسی مانگی سوور و فریاکەوتن تێکشکاون.
48 ئۆتۆمبێلی رزگارکردن و فریاگوزاری لەکارکەوتوون.
3 هێلیکۆپتەری فریاکەوتنی مانگی سوور بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە.