" ئیمام مەهدی بە دەنگ و رەنگ"
رووداو- ئێران
وەزیری پەیوەندییەكانی ئێران، باس لە دەستكەوتەكانی وڵاتەكەی لەبارەی ئینتەرنێتەوە دەكات و رایدەگەیەنێت بەهۆی پێشكەوتنی هێڵی ئینتەرنێت لە وڵاتەكەیان، لەئایندەدا دەتوانن "دەنگ و رەنگی ئیمام زەمان" (ئیمامی دوازدەیەمی شیعەكان)، بۆ هەموو خەڵكی جیهان بگوازنەوە.
محەممەد حەسەن نامی، وەزیری پەیوەندی و تەكنەلۆژیا و زانیارییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، گوتی: "بەهۆی پێشكەوتنی هێڵی ئینتەرنێت و گەیشتنی هێڵی فایبەر (فیبری نووری) بە توێژاڵە جیاوازەكانی كەش بۆ گواستنەوەی داتای دەنگی و رەنگی، دەنگو رەنگی ئیمام زەمان لەم توێژاڵە نوێیانەوە و لە سەرووتری هێڵی فایبەرەوە بۆ هەموو جیهان دەگوازینەوە".
ئێران بڕیاریداوە پەیوەندی هێڵی ئینتەرنێتی خۆی لەگەڵ جیهان بپچڕێنێ و لەمەودوا كەڵك لە ئینتەرنێتی ناوخۆیی بە ناوی "ئینتەرنێتی نەتەوەیی" وەربگرێ.
ئەم گوتانەی وەزیری پەیوەندییەكانی ئێرانیش وەك بانگەشەیەك بۆ هێڵی ئینتەرنێتی نوێی وڵاتەكەی دێت.