زانینگەی بزوێنەری ئاسمانیی تەورێز بۆردوومان کرا

 
رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، زانینگەی بزوێنەری ئاسمانیی تەورێز بۆردوومان کرا.
 
بزوێنەری ئاسمانیی تەورێز سەر بە یەکێک لە ناوەندە هەرە سەرەکییەکانی توێژینەوەی ئاسمانییە لە ئێران و سەر بە ناوەندی توێژینەوەی ئاسمانی ئێرانە.
 
ناوەندی توێژینەوەی ئاسمانی ئێران لە 5 زانینگە پێکهاتووە کە بریتین لە: زانینگەی سیستمی گواستنەوەی ئاسمانی، زانینگەی سیستمی سەتەلایت، زانینگەی بزوێنەری ئاسمانی، زانینگەی کەرەستە و وزە و زانینگەی میکانیک.
 
زانینگەکە کەوتووەتە گەڕەکی میردامادی تەورێز. بەگوتەی شایەتحاڵان، بەهۆی هێرشەکە شووشەی ماڵەکانی نزیکی شکاون و دەنگی لە زۆربەی ناوچەکانی تەورێز بیستراوە.