سوپای پاسداران: کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا کراوەتە ئامانج
رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسداران بەئامانجگرتنی کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی سوپای ئەمریکای بە مووشەک و درۆن راگەیاند و دەشڵێت، لە هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانیان بەردەوام دەبن.
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ: "سوپای پاسداران بە راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستگۆی چوار لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و زایۆنیزم بۆسەر خاکی ئێران، بە مووشەک و درۆن بنکەی کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی سوپای ئەمریکای لە بەحرێن و بنکە سەربازییەکانی دیکەی ئەمریکا لە وڵاتی قەتەر و ئیمارات و هەروەها ناوەندە سەربازیی و ئەمنییەکانی ناوچە داگیرکراوەکان (ئیسرائیل)ی بە چڕی کردە ئامانج".
لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە، هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماریی ئیسلامیی ئێران بەردەوام دەبن و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لەبارەیانەوە بڵاودەکەنەوە.