ئێران کوشتنی 5 کەس و دەستگیرکردنی 19ی دیکەی بە تۆمەتی 'تیرۆر و سیخوڕی' راگەیاند

 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی 5 کەس و دەستگیرکردنی 19ی دیکەی بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ 'لایەنە دەرەکییەکان' راگەیاند.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ئیتڵاعات، ئەو 5 کەسەی کوژراون، بە ئەندامی گرووپە جوداخوازەکان نێوبراون و تۆمەتبار کراون بەوەی لەژێر رێنوێنیی ئیسرائیل دا ناوەندە مەدەنییەکانیان بۆمبڕێژ کردووە، لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و 7 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، "هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای خوزستان 10 کەس و لە پارێزگای ئەردەبیل 3 کەسی دیکەیان دەستگیر کردووە، سەر بە گرووپێکی تیرۆریستی بوون و هێرشی چەکدارییان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان و بنکە حکومییەکان."
 
شەش کەسی دیکە لە پارێزگاکانی خۆزستان، ئەردەبیل و کرمان دەستگیر کراون، بە تۆمەتی ئەوەی زانیاریی ناوەندە سەربازی و هەستیارەکانیان ناردووە بۆ میدیاکان کە ئێران بە ''میدیای دووژمن'' ناویان دەبات.