ئەو شوێنانە کوێن ئەمشەو لە تاران کرانە ئامانج؟

رووداو دیجیتاڵ
 
لە چەند کاژێری رابردوودا، چەند ناوچەیەکی جیاواز لە تاران، پایتەختی ئێران، کرانە ئامانج. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکان چەندین خاڵی جیاوازی ناو شارەکەیان گرتووەتەوە.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای ئێران بڵاویکردوونەتەوە، ئەو شوێنانەی لە تاران کراونەتە ئامانج بریتین لە:
 
کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی "قەسری فەیرووزە".
 
ناوچەی 21، لە پشتی نەخۆشخانەی "سەنیع خانی".
 
پارکی "سورخە حەسار".
 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "میهرئاباد".
 
لقی بانکی میللی لە شەقامی "فەدائیانی ئیسلام" کە زیانی پێگەیشتووە.
 
 بنکەی ئاگرکوژێنەوەی گەڕەکی "کیانشار".
 
کارگەیەکی دروستکردنی کارتۆن لە ناوچەی 15ی تاران.
 
کۆتایی شاڕێی "بابایی" لە رۆژهەڵاتی تاران.
 
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە دەنگی زۆری تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانی تاران بیستراون، تائێستا قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان بە فەرمی رانەگەیێندراوە.