شاری قوم بەچڕی بۆردوومان کرا
رووداو دیجیتاڵ
دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری قومی ئێران بیسترا و بەهۆی بەهێزی دەنگەکەوە، ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتووانی شارەکە دروستبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کاژێر 05:10ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی ئاداری 2026، دەنگی لانی کەم ٤ بۆ ٧ تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی شارەکە بیستراوە.
هاووڵاتییان لە گەڕەکەکانی (پەردیسان، سالارییە، سەفاشار و ناوەندی شار) هەستیان بە دەنگی تەقینەوەکان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکان لە دەوروبەری "شارۆچکەی پیشەسازیی شەهاب" رویانداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمییەکانی ئێران هیچ روونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە تەقینەوەکان و زیانەکان بڵاونەکردووەتەوە.
شاری قوم یەکێکە لە شارە گرنگ و ستراتیژییەکانی ئێران و ناوەندێکی گرنگی ئایینی و پیشەسازییە.