نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێیانی ملازم خدر دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێیانی ملازم خدر "یەکێک لە قارەمانانی شەڕی هەندرێن دەکات."
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "بەخەم و پەژارەی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و نەتەوەیی نوعمان عەلوان سوهەیل ئەلتەمیمی (ملازم خدر)، سەرۆکی رێکخراوی پشتیوانانی شیوعییەکانی عێراقمان پێگەیشت.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی دا هاتووە: "کۆچکردوو تێکۆشەرێکی حیزبی شیوعی عێراق و یەکێکبوو لە سەرکردە دیارەکانی شەڕی هەندرێن لە ساڵی 1966 لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، ژیانی خۆی بۆ تێکۆشان لەپێناو عێراقێکی دیموکرات تەرخانکرد و بووە جێگەی رێزی هەڤاڵ و سەرکردە نیشتمانییەکانی کورد و عێراق."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکات: "بەشداری خەم و پەژارەیانین، داوا لە خوای گەورە دەکەین کە گیانی پاکیبخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی."