نێچیرڤان بارزانی و کازمی جەخت لە کاری پێکەوەیی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەغدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکان، ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییەکانی و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەیان تاوتوێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە جێگرانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى كارى پێكهوهيى و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته و لايه‌نه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییەکان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاوئاهەنگیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دڵنيابوون له نه‌هێشتنى داعش".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
له يه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدرال كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا و هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى كارى پێكهوهيى و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته و لايه‌نه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دڵنيابوون له نه‌هێشتنى داعش.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى داكۆكييان له به‌رده‌واميى گفتوگۆكان بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتنێكى گشتگيرى يه‌كجارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوكاريى نێوان حكوومه‌تى فيدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه.
به‌ڕێز كازمى ئاماژه‌ى به گرنگيى بنياتانه‌وه‌ى متمانه كرده‌وه و ڕايگه‌ياند پێشتر له بابه‌تى مامه‌ڵه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كان كه‌موكوڕى هه‌بووه و هيواى خواست هه‌ردوولا بتوانن به تێڕوانينێكى تازه‌ى هاوبه‌ش هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى بنێن. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانييش دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى بنچينه‌يى و يه‌كجاريى كێشه‌كان له به‌رژوه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و سه‌قامگيرى بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پاراستنى سنووره‌كان و سهروهريى عێراق، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌يه هاوكارى و پشتيوانى له عێراق بكات، گرنگه عێراقيش بتوانێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته ببينێت.