نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا
رووداو دیجیتاڵ
سبەی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆدەبێتەوە.
سبەی دووشەممە، 4ـی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی، دەچێتە بەغدا. لەسەر پێکهێنانی حکومەتی تازەی عێراق لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆدەبێتەوە.
هاوکات، لەسەر ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەش قسە دەکەن، عەلی زەیدی لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان کردوونی.
سەرکردەکانی عێراق، چاویان لەوەیە ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆتایی بەو کێشانە بهێنێت کە پێشتر لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبوون، تاوەکو لە میانی حکومەتی نوێدا، بە یاسا و دەستوور رێگەچارەی کۆنکرێتییان بۆ بدرۆزرێتەوە.