24 ساڵ لەمەوبەر سەدام بە بڕیارێک چوون بۆ لای فاڵگرەوە و جادووگەری قەدەخە کردووە

 
رووداو دیجیتاڵ 

سەدام حوسێن، سەرۆکی دەسەڵاتی پێشووی حیزبی بەعس لە عێراق، بەر لە 24 ساڵ فەرمانی بە بەرپرسانى حیزبەکەی و کەسوکاریان کردووە سەردانی فاڵگر و جادووگەرەکان نەکەن.
 
کۆپییەکی ئەو فەرمانە رۆژی چوارشەممە لەلایەن دەستەی لێپرسینەوە و دادوەریی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە کە زۆربەی بەڵگەنامەکانی دەسەڵاتی پێشووی حیزبی بەعسی لە عێراق هەڵگرتووە.
 
ئەو فەرمانە لە 24ی ئەیلوولی 2001، لەلایەن ئەحمەد حەسەن خوزەیر، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەوکاتەی عێراق، ئاراستەی بەرپرسانی حیزبی بەعس کراوە و تێیدا ئەو فەرمانەی سەدام حوسێنی پێگەیاندوون.
 
فەرمانەکە ئاراستەی ئەندامانی سەرکردایەتى و کادیرانی ئەو حیزبە و خێزانەکانیان کراوە و فەرمانی کردووە کە سەردانی فاڵگر و جادووگەرەکان نەکەن.