"40 چەکداری داعش لە باشیک کوژراون"


رووداو - هەولێر

لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر بنكەكانی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە  داعش) لە  باشیك، "زیاتر لە 40 چەكداری داعش كوژران". لە تەلەعفەریش كاراونێكی ئۆتۆمبێلەكانی داعش بۆردومانكراوە ".

عیسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مو‌وسڵ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " بەهۆی بۆرد‌وومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر بنكەكانی داعش لە  باشیك زیاتر لە 40 چەكداری داعش كوژران و هەروەها لە تەلەعفەریش كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی داعش بۆردو‌ومان كراوە ژمارەیەک كوژراوی داعشی لێكەوتووەتەوە".

هەروەها پەیامنێری رووداو یوسف ئەحمەد لە باشیك  زانیاریی ئەوەی گواستەوە، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان گوندەكانی (جوگنە و كارێز)یان  لە نزیك زووممار بۆردومانكرد‌ووە و زیانی بە دوو بنكەی سەرەكی چەكدارانی داعش گەیاندووە.

 بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مو‌وسڵ هەروەها رایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان‌ بۆردوومانی‌ بنكەكانی داعشیان كرد، لە سەنتەری‌ ناحیەی‌ باشیك لە ئەنجامی بۆردوومانەكەدا  گورزی گەورە بەر چەكدارنی داعش كەوتووە".

ناحیەی باشیك دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ و ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی چەكدارانی داعشدایە، پێشتر سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی مووسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رووداوی راگەیاندبوو، كە چیای باشیك لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەدایە و ئامادەكاری دەكەن بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناحیەكە.