هاوپەیمانی كوردستانی، موتەحیدون دەگەڕێننەوە بۆ پەرلەمان
رووداو-هەولێر
ئەندامێكی هاوپەیمانی كورستانی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لیستی موتەحیدون لە چەند رۆژی داهاتوودا دەوامی ئاسایی خۆیان لەناو پەرلەمانی عێراقدا دەستپێدەكەنەوە.
مەحما خەلیل، ئەندامی هاوپەیمانی كوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "لە چەند رۆژی داهاتوودا بە دەستپێشخەری سەركردایەتی هاوپەیمانی كوردستانی، ئەندامانی لیستی موتەحیدون دەگەڕێنەوە ناو هۆڵی پەرلەمان و بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەكەشیان پەسەندناكرێ".
مەحما خەلیل گوتیشی: "سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆڵێكی گەورەی هەیە لە گەڕانەوەی موتەحیدون و ئاراستەكردنی كێشەی ئەنبار بەرەو چارەسەری سیاسی".
دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە ئەنبار پەرلەمانتار ئەحمەد عەلوانی، لەسەر لیستی موتەحیدون بە فەرمانی نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستگیركرا، دوای ئەو رووداوە 44 پەرلەمانتاری هاوپەیمانی موتەحیدون نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد.