پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای ئازادی رادەربڕین تاوتوێدەکات
رووداو-هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک بدات و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە ئەنجامبدات، کە دیارترینیان پرۆژەی ئازادی رادەربڕین و کوبوونەوە و خوپێشاندانی ئاشتییانەیە.
بەپێی خشتەی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، کە لەماڵپەڕی فەرمی پەرلەمان بڵاوبووەتەوە، بریارە پەرلەمان دەنگ بۆ چەند پرۆژە یاسایەک بدات و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیش بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە ئەنجامبدات. وێرای دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای ئازادی رادەربڕین و کوبوونەوە و خوپێشاندانی ئاشتییانە، ئەنجامدانی خوێندەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای دابەشکردنی زەوی و بیستانەکانی نێو دیزاینی سەرەکی شاری بەغدا و شارەوانییەکانی و پرۆژە یاسای رێزلێنان و خەڵاتکردنی زانا، نووسەر، هونەرمەندان و لێکوڵەران.
هەروەها بریارە پەرلەمان ئەمڕۆ خوێندەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی رێکخستنی سەندیکاکانی عێراق ئەنجامبدات، جگە لە ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پەسەندکرنی هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی عێراق و میرنشینی سعودییە دەربارەی ئاڵوگۆرکردنی تاوانباران.
هاوکات بریارە پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پەسەندکردنی ئاڵوگۆرکردنی تاوانباران لە نێوان حکومەتی عێراق و ئێراندا بکات.