سوودانی: دۆسیەی مووچە بەپێی رێکارە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان چارەسەر بکرێت

رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە؛ بەپێی نووسینگەی راگەیاندنی سوودانی، لە دیدارەکەدا، باسی دۆسیەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان کراوە "بەپێی رێکارە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان".
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 7-7-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا، پێشوازی لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد.
 
بەپێی نووسینگەی راگەیاندنی سوودانی، جگە لە بابەتی مووچە، هاوکات هەردوولا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، "بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی رەنگدانەوەی راستەقینەی خواستەکانی گەلی عێراق بێت".